هلپرکی

هەڵپەڕکێ تابڵۆیەک پڕ لە مێژوو

شەفیع بەهرامیان -رۆژنامەوان /   لەم دواییانەدا لەلایەن ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانەوە هەوڵێکی زۆر بۆ تۆمارکردن و پاراستنی میراتی کولتووری گەلانی جیهان دراوە کە دەتوانرێت بەشێک لەو هەوڵانە بەپێی رێکەوتننامەی پاراستنی میراتی کولتووری نادیار پێناسە بکرێ. میراتی کولتووری نامەحسوس لەلایەن ڕێکخراوی پەروەردەیی و زانستی و کولتووری نەتەوە یەکگرتووەکانەوە (یونسکۆ) بەرەوپێش دەبرێ و سرنجی سەرەکی لەسەر بەرهەم و […]

شەفیع بەهرامیان -رۆژنامەوان /

 

لەم دواییانەدا لەلایەن ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانەوە هەوڵێکی زۆر بۆ تۆمارکردن و پاراستنی میراتی کولتووری گەلانی جیهان دراوە کە دەتوانرێت بەشێک لەو هەوڵانە بەپێی رێکەوتننامەی پاراستنی میراتی کولتووری نادیار پێناسە بکرێ.
میراتی کولتووری نامەحسوس لەلایەن ڕێکخراوی پەروەردەیی و زانستی و کولتووری نەتەوە یەکگرتووەکانەوە (یونسکۆ) بەرەوپێش دەبرێ و سرنجی سەرەکی لەسەر بەرهەم و پرۆسەکانی کولتووری و فۆلکلۆرییە کە بە تێپەڕبوونی کات و لە نەوەکانی پێشووەوە بەجێماوە. دوابەدوای ئەم کارەش، حکومەتەکان لەهەوڵدان بۆ دەستنیشانکردن و تۆمارکردنی میراتی فەرهەنگی نامەحسوس لەچوارچێوەی جوگرافیای سەروەری خۆیان و دواجار وەک میراتی فەرهەنگی خۆیان بیخەنە ناو رێکخراوی یونسکۆ.
ئەو بەشەی رۆشنبیری، وەک گۆرانی، مۆسیقا، سەما، دراما، بەهێزکردن، چێشتلێنان، هونەر و پیشە دەستییەکان و فێستیڤاڵە جۆراوجۆرەکان کە دەتوانرێ تۆمار بکرێن بەڵام مەحسوس نین، ئەم بەرهەمە کولتووریانە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بە گەنجینەی مرۆڤ ناوزەد کراون.
هەروەها فەرهەنگی فۆلکلۆر و ئەدەبی گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پڕە لە بیجم و پێکهاتە کە بەدواداچوون و تۆمار نەکراوە و وەک میراتی مەعنەوی و نامەحسوسی خۆیان نەناسێنراون و بەداخەوە ئەم بابەتە بۆتە قوربانی شێواندن و مەبەستداریی هەندێک لە بەرپرسان. لەسەر بنەمای ئەمە، ئەوەی ئێستا گرنگە، پاراستن و پێشخستنیە لەنێو جەماوەری خەڵکدا وەک تاکە ڕێگەیەک بۆ ڕێگریکردن لە شێواندنی ناوەڕۆک و دزین و بەناو نەتەوەکانی دیکە کردنە.

هەڵپه‌ڕکێ، یان ڕێوڕەسمی ڕیتمی و بزووتنەوەی مێژووی کوردی بە جوانی خۆیەوە، بەشێکە لە هەمان میراتی کەلتووری نامەحسوسی ئەم خەڵکە و ئاوێنەیەکی تەواوبینی ژیانی ڕابردوویانە، کە لە ئێستادا زیندووە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ هەزارەی دووەم و سێیەمی پێش زایین.
سەمای ڕێوڕەسمی کوردی بە ناوەکانی هەڵپەڕکێ، هەڵپەڕین، هەڵپەڕگە، چۆپی، چووپی، دیلان، بازی، شایی، سەما، گۆڤەند و… دەناسرێتەوە. وشەی هەڵپەڕکێ لە وشەی هەڵپەڕ هاتووە کە بە واتای جوڵە و لەرزین دێ و لە بنەڕەتدا بە واتای هێرشە.
زۆربەی سەما کوردیەکان بە شێوەی گروپ و لە شێوەی بازنەیەکی ناتەواودا ئەنجام دەدرێن، کە پێکدێت لە کەسانێک کە بە دەست پێکەوە لە چەپەوە بۆ ڕاست دەجووڵێن.
یەکەم کەسی لای ڕاستی گروپەکە، کە بەرپرسی ئاڕاستەکردن و هەماهەنگی جوڵەی ئەوانی دیکەیە بە دەسماڵێکەوە، خێرایی و ڕیتم و حەماسەتی سەماکاران بەندە بە ڕێنمایی ئەوەوە، بە زمانی کوردی پێی دەوترێت سەرچۆپی‌کێش و دواکەسی گروپەکە، کە لە لای چەپی دووری بازنەکەدایە و هەروەها بەرپرسیارێتییەکی هاوشێوەی هەیە، پێ دەوترێت “بن چۆپی” یان “گاوانی”.
بزووتنەوە (سەما) ڕیتمییەکانی کورد بەتەواوی ڕێوڕەسمی و ڕەگ و ڕیشەی لە پرسە ئایینی و کۆمەڵایەتییەکان و نەریتە چەند هەزار ساڵەی خۆیاندا هەیە و تەواو جیاوازن لە ڕەوتە ڕیتمییەکانی دیکەی نەتەوەکانی دیکە، کە بۆ خۆشی و ڕەهەندی سێکسییە.
یەکەم و کۆتاکەس کە دەسماڵی هەبێ، نیشانەی یەکسانی هەموو ئەندامانی گروپە، دەستگرتنیش نیشانەی یەکڕیزی گروپە. بوونی ژن لە سەماکەدا نیشانەی خوشکایەتی و برایەتییە لە نێو هەموو ژن و پیاوان و یەکسانی ڕۆڵی کۆمەڵایەتیی ژنان و پیاوان لە گرووپەکەدا، پێداکوتان لەسەر زەوی مەترسییە بۆ سەر دەستدرێژکاران و ئاماژەیە بۆ ئەو خاکەی کە بە زێدی گروپەکە دادەنرێ.

هۆرا و ژاوەژاوی بەکۆمەڵ بۆ ترساندنی دوژمنە و دانیشتن لە کاتی ڕێووڕەسمەکەدا بە واتای هاندانی دوژمن و گروپە ڕق لێبووەکە بۆ تەسلیم بوون. سەر بەرزکردنەوەش واتە داوای یارمەتی لە یەزدانە.
دەکرێ هەڵپەڕکێ کوردی بەسەر سێ بەشدا دابەش بکرێ: شادی و ستایش، ماتەمینی، شەڕ و ڕاوکردن. سەما شادەکان بریتین لە گەڕیان، سێ پێی، شێخانێ، پشپێ، قەڵا، خانانە، هەڵگڕتن، گەڕان، ڕۆینە، ڕاستە، دو دەسماڵە، سێ پێی ڕۆین، فەتاح پاشایی، کرماشانی، شلێرە، خان و میری، سەپڵی، بۆکانی، مەریوانی، سەقزی، حەریرە، سێ پێی سەقزی، سێ پێی حەریرە، چەپی، مەهابادی، مەکربەگی، داغە، خان میری و هەندێکی تر.
سەمای ماتەمینی بریتین لە چەمەری و کەڵا و…
هەروەها سەمای جەنگ و ڕاوکردن بریتین لە سێجار، دووجار، شەڵایی (شیلان)، زەنگی، یاران یاران، خەرمان، قەرە پیرەژن، سمۆری، هەوشار، بەرزی بەرزی و…
بەکورتی، ئەگەر ئێستا میراتی نامەحسوسمان بە بێ ئاگاداری یان بە ئەنقەست لەلایەن هیندێ بەرپرسی ناخۆجێی ئەم بوارەوە، پشتگوێ بخرێ یان نکۆڵی لێ بکرێ و بایکۆت بکرێن، پێویستە بە دووبارە بڵاوکردنەوە و تۆمارکردنی ئەم میراتە مێژوییە بە شێوەیەکی باش بیانپارێزین.

ارسال دیدگاه

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

کلید مقابل را فعال کنید